عێراقكوردستانهەواڵ

دادگای فیدراڵی لەسەر پرسێکی دیکەی پەیوەندیدار بە هەرێم کۆدەبێتەوە

باسک نێت

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەک دەکات، کە لەلایەن جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی گرانیی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی كوردستان تۆمارکراوە.
لە کارنامەی ئەمڕۆ چوارشەممەی دادبینیی دادگای فیدراڵیدا، یەكێک لە تەوەرەکان لەبارەی نرخی نەوتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانە هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە حکومەتی فیدراڵی 200 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، تائێستا دوو کاروانی نەوتەکە نێردراوە و زیاتر لە 100 ملیۆن لیتر لای بەغدا ماوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close