
لە رووسیا مانۆڕی سەربازیی ستراتیجیی “ڤۆستۆک-٢٠٢٢ (رۆژهەڵات)” کە چین-یش تیادا بەشدارە، دەستی پێ کرد.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، سەرباز و چاودێرانی سەربازیی ١٤ وڵات بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکەن.
لە مانۆڕە سەربازییەکەدا کە لە حەوت زۆنی سەربازیی رووسیا و ئاوەکانی دەریای ئۆخۆتسک و دەریای ژاپۆن (دەریای رۆژهەڵات) ئەنجام دەدرێت، زیاتر لە ٥٠ هەزار سەرباز و ١٤٠ فڕۆکە و ٦٠ کەشتی جەنگیی بەشدارن.
مانۆڕەکە کە تیشکی خستووەتە سەر پاراستنی ئارامی و دابینکردنی ئاسایشی سەربازیی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە (رووسیا)، بە فەرماندەیی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای رووسیا بەڕێوەدەچێت.
بڕیار وایە مانۆڕەکە تا حەوتی ئەیلوول بەردەوام بێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە