كوردستانهەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی: زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا لە سلێمانی لەسەر بایكۆت سزا دراون

باسک نێت – سلێمانی

مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا لە سلێمانی لەسەر بایكۆت سزا دراون، دەشڵێن، ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت.

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، کە بەردەوام دەبن لە ناڕەزاییەتییەکانیان و ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا لە سلێمانی لەسەر بایكۆت سزا دراون

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 13ی ئەیلوول، ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دەستیپێکردووە، بەڵام لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە دەرگای قوتابخانەکان بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە بەشێکیان بە داخراوی ماونەتەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close