تەندروستیكوردستانهەواڵ

بە هۆى پێنەدانى موچەکانیان پزیشکانى نیشتەجێى خولاو لە سلێمانى مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاند

 پزیشکانى نیشتەجێى خولاو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوەکرد، پزیشکان هەمیشە لە خزمەتى هاوڵاتیاندا بوون لە 24 کاتژمێردا، بەتایبەت لەکاتى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، سەربار ئەو ئاستەنگانەى تووشییان بووە وەک نەبوونى موچە و دابیننەکردنى کەلوپەلى خۆپاراستن.
 وتیشى: تەنها لە 10% پزیشکان پسپۆڕیان هەیە و کلینکییان هەیە، بژێوى ژیانیان لەسەر موچەیە، پزیشکان لە لێوارى هەرەسى مادیدان و سێ مانگ موچەیان لاى حکومەت ماوە و پێیان نەدراوە، جگە لەوەش نزیکەى 60 رۆژە هیچ موچەیەک نەدراوە.
ئەو پزیشکانە روونیانکردەوە، پزیشکانى گەنج ژمارەیان 800 پزیشکە بەبەردەوامى کاردەکەن لەسەرجەم ناوچەکان، بەڵام بەهۆى پێنەدانى موچەکانییان لە ئەمڕۆوە بڕیاریاندا بە مانگرتن و نەچونە سەر کار لە سەرجەم فریاکەوتنەکانى نەخۆشخانەى ناو شارى سلێمانى و هەڵەبجە و پێنجوێن چەمچەماڵ و دوکان و دەربەندیخان و سەیدسادق و ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان تا ئەوکاتەى داواکاریەکانیان جیبەجیدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەى چەند رۆژێکە کارمەند و پزیشکان لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و بە هۆى پێنەدانى موچەکانیان لە کارکردن راگەیاند و دەڵێن تاموچەکانیان بۆ خەرج نەکرێت ناگەڕێینەوە سەر کارەکانیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close