
ئەمڕۆ چوار شەممە(29 ی نیسانی 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 21 دۆلار و 8 سەنتە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی، لە بازاڕەکانی جیهان بە 13 دۆلار و 63 سەنتە.
بەپێی شارەزایانی ئابوری، هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، گرێبەستی فرۆشیاران لە ٢١ی ئەم مانگە بەسەرچوو و پێویستبوو خاوەنەکەی بڕی ئەو نەوتە وەربگرێت لەکاتێکدا سەرجەم کۆگاکانی نەوت لەو وڵاتە پڕبوون بەو هۆیەوە بازرگانەکان لە هەوڵی ئەوەدان خۆیان لەو گرێبەستانە دەرباز بکەن و بەپەلە بیانفرۆشن، چونکە بەهۆی نەبوونی شوێنی عەمبارکردنەوە بەهای عەمبارکردنی ئەو نەوتە زۆر گران لەسەریان دەکەوێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە