
باسک نێت
لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق
لە شاری هەولێر لەرێگای ٢٢ بانکەوە، دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بەڕێوەبەری بنکەکان ٣٥٠ هەزار دینار وەردەگرن و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانیش بڕی ٢٥٠ هەزار دینار وەردەگرن و فەرمانبەرانی حکومەت ١٥٠ هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پێشتری كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووە دەست بە دابەشكدنی پارەی كارمەندانی بەشدار لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم بكرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە