قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، ئێمه ئێستا له قۆناغی خۆپارێزیداین پێویسته هه‌موو لایه‌كمان خۆمان بپارێزین له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی كراوه‌ته‌وه، بەڵام پرسه وه‌كو پێویست ڕێگه‌ی پێ نادرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر رایگەیاند، ئێمه ئێستا له قۆناغی تاكپارێزی و خۆپارێزیداین پێویسته هه‌موو لایه‌كمان خۆمان بپارێزین له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی كراوه‌ته‌وه، هه‌موو شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه ته‌نها چه‌ند شوێنێكی دیاریكراوی كه‌م نه‌بێت وه‌كو قوتابخانه‌كان، دەشڵێت، “پرسه وه‌كو پێویست ڕێگه‌ی پێ نادرێت ئه‌وه‌ی تر خه‌ڵك له‌سه‌ر كاروكاسپی خۆی به‌رده‌وامه هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاره‌كانیتریش ئاساییه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك كه خۆی بپارێزێت بۆئه‌وه‌ی دووربكه‌وێته‌وه له‌و ڤایرۆ‌سه.”
ئاماژەى بەوەشکرد، “هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه له‌ڕووی دابینكردنی پێداویستیه پزیشكیه‌كان به‌تایبه‌ت ماسك و ڕشاندنی قوتابخانه‌كان و دانانی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه‌وا قوتابیان به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌بێت و له‌كاتی دانیشتن و خوێندن و له پۆله‌كان”.
لەبارەى ئەو بڕیارەشى کە هەر هاوڵاتیەک سەردانى هەولێرى دەکرد و بڕەپارەیەکى لێوەردەگیرا رایگەیاند، “هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له هیچ هاوڵاتیه‌ك وه‌رناگیرێت كه دێتە شاری هه‌ولێر، هه‌موو هاوڵاتیه‌ك له‌هه‌موو كوردستان و له هه‌موو عێراقیش زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕۆژانه داخلی شاری هه‌ولێر ده‌بن.”
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، پاش بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە مانگى ئازارى ئەمساڵەوە لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دانانی پرسە لەناو گەڕەک و ماڵەکاندا هەڵگیرا و تا ئێستاش بڕیاری دانانی پرسە ئاسایی نەکراوەتەوە.