كوردستانهەواڵ

کاتی جێبەجێ کردنی پرۆژەی تەکسیی میتەر لەهەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

کاتی جێبەجێ کردنی پرۆژەی تەکسیی میتەر لەهەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

باسک نێت

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان :

لەسەر داوای مەسرور بارزانی، کار لەسەر پڕۆژەی تەکسیی میتەر دەکرێت و لیژنەی بۆ دروست کراوە و بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ کاری لەسەر کراوە و لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ دەکرێت

ئێستا لە قۆناغەکانی کۆتایی پڕۆژەکەن و لیژنە تایبەتەکان چەندین جار سەردانی دەرەوەی وڵاتیان کردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەبەرهێنەرانی بیانی قسە بکەن و شێوازی بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەی لە وڵاتانی پێشکەوتوو بەکاردەهێنرێن ببینن.

تەنیا شتێک کە ماوە، مەسەلەی نرخی بەنزینە، بۆ ئەوەی ئەو تەکسیی میتەرە کاریگەری لەسەر نرخەکان دروست نەکات؛ چونکە لەگەڵ دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، کێشە بۆ ئامێرەکان دروست دەبێت، لەوانەیە دووبارە شۆفێری تەکسی لەگەڵ سەرنشینان تووشی کێشە بن.”

چەندین پڕۆژە خراونەتەڕوو بۆ برەوەدان بە کەرتی گواستنەوەی گشتی

دۆخی گواستنەوەی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەروارد بە عێراق پێشکەوتووترە و ” ئێستا لە بەغدا خەڵک بە عارەبانە هاتووچۆ دەکەن، بەڵام ئێمە قۆناخی باشمان بڕیوە.”

کوالێتیی پاسەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان جیاوازن. بۆ نموونە پاسەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک لە سلێمانی باشترن

ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت پاسەکانیان بگۆڕن، دەبێت لانیکەم سێ مۆدێل سەرووی پاسی خۆیان بکڕنەوە کە بەداخەوە ئەو رێنماییە لە سلێمانی وەکو پێویست جێبەجێ ناکرێت

 لە پارێزگای دهۆک پاسی کۆن نابینرێت و لە هەولێرش لە 100٪ـی پاسەکان، دوو یان سێ پاسی کۆنن، بەڵام لە سلێمانی ژمارەیان زیاترە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close