
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە: لەئەمڕۆ چوارشەممەوە، كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لە ٣٣ شەقامی هەولێر دادەنرێن كە تاوەكو رۆژی ٢٣ی مانگ و كاتژمێر ١٢ی شەو بەشێوەی تاقیكاری دەبن.
ئەوەشی خستەڕوو: لەدوای ١٢ی شەوی ٢٣ی ئەم مانگە، كامێراكان دەكەونە كار و سەرپێچی تۆمار دەكەن و لە زۆرینەی ئەو شەقامانەی لە لیستەكەدا ناویان هاتووە، پێشتر كامێرای تۆماركردنی تیژڕۆیی گەڕۆك هەبووە، بەڵام ئێستا كراوە بە كامێرای جێگیر و هۆكاری دانانی كامێراكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی روودوەكانی هاتوچۆ.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە