عێراقكوردستانهەواڵ

پارێزگاری کەرکوک دەستبەكاربوو

پارێزگاری کەرکوک دەستبەكاربوو
باسک نێت – کەرکوک
رێبوار تەها لە پشكی یەكێتیی لەبەردەم دادگا سوێندی یاسایی خواردو وەكو پارێزگاری نوێی كەركوك دەستبەكاربوو.
دوێنێ لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومی دەستبەكاربوونی بۆ رێبوار تەها دەركرد، هاوكات لایەنگرانی بەرەی توركمانی و بەشێك لە لایەنە عەرەبییەكان دژی خۆپیشاندانی ناڕەزاییان رێكخست، دانیشتنی ئێوارەی 10ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە بەغداد بە نایاسایی دەزانن، دەیانەوێت لەرێگەی دادگاوە دانیشتنەكە پوچەڵ بكەنەوە، بەمەش پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگار هەڵوەشێننەوە.


لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close