كیەر ستارمەر, لە یەكەم رۆژی سەرۆكایەتیكردنی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا, پلانی راگواستنی پەنابەرانی بۆ رواندا راگرت.
باسک نێت
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی, لەزاری پارتی كرێكارانەوە بڵاوكردووەتەوە, پلانی پارتی پارێزگاران بۆ راگواستنی ئەو كۆچبەرانەی دەگەنە شانشینی یەكگرتوو بەشێوەیەكی نایاسایی بۆ رواندا, بە كرداری “مرد” دوای ئەوەی ئەو حزبە بەڵێنیدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە, ئەگەر هەڵبژاردنەكان ببیاتەوە.
بڕیارە كۆچی نایاسای یەكێك بێت لەكارە لەپێشینە سەرەكییەكانی حكومەتی نوێ, ییڤیت كوپەر, وەزیری ناوخۆی نوێی بەریتانیا, رۆژی هەینی رایگەیاند: یەكێك لە ئەركە لە پێشینەكانی حكومەت پاراستنی ئارامی سنورەكانە, بایەخێكی زۆر دەدات بە دامەزراندنی فەرماندەییەكی نوێ بۆ ئاسایشی سنورەكان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە