جیهانعێراقهەواڵ

ئیسرائیل هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوانی لە عێراق كردووە

ئیسرائیل هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوانی لە عێراق كردووە

باسک نێت

رۆژنامەی (العربي الجدید):

ئەسكەندەر وتوتوت ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق:

عێراق هەڕەشەی لە ئیسرائیل و ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە پێگەیشتووە، ئەو هەڕەشانەش هۆكاری سەرەكی راگرتنی هێرشی گروپە چەكدارەكان بوون.

روخانی ئەسەد هۆكارێكی بنەڕەتی بووە لە بڕیاری راگرتنی هێرشەكان، بەوپێیەی گروپەكان توانای ئەنجامدانی هێرشیان نەما لەناو خاكی سوریاوە، وەك ئەوەی پێشتر ئەنجامیاندەدا.

هێرشی گروپە چەكدارەكانی عێراق بەشێوەیەكی تەواوەتی راگیراوە نەك راگرتنێكی كاتی، بەتایبەت دوای ئەو گۆڕانكارییانەی لەناوچەكە رویداوە.

عائید هیلالی، یەكێك لەكەسایەتیە نزیكەكانی محەمەد شیاع سودانی دەڵێت: ئەمریكاو ئێران هەوڵی بەدورگرتنی ناوچەكە دەدەن لە ئاڵۆزی زیاتر، فشیاریان لە عێراق و گروپە چەكدارەكان كردووە بۆ راگرتنی كردەوە سەربازییەكانیان، هەڕەشەكانیش لە عێراق هۆكارێكی تری راگرتنی هێرشەكان بوون، گروپە چەكدارەكان روبەڕوی هەڕەشەی ئیسرائیل بونەوە بەوەی عێراق دووچاری هێرشێكی بەرفراوان دەكەن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close