جیهانهەواڵ

وڵاتێکی بەھێزی جیھانی ھۆشداری بە ھاوڵاتیانی دەدرێت سەردانی ئەم وڵاتانە نەکەن

ئەمڕۆ هەینی، 12-04-2024، ستیفان سیژۆرنی، وەزیری دەرەوی فەڕەنسا رایگەیاند، داوا لە تەواوی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات لە چەند رۆژی داهاتوو گەشت بۆ ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەڵەستین نەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 1ی نیسان لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق حەوت فەرماندەی سوپای پاسداران کوژران. بەرپرسانی ئێرانیش هۆشداری دەدەن لەوەی لەکات و شوێنی گونجاو وەڵامی توندیان دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی پێیان وایە هێرشی توندی مووشەکی و درۆنیی ئێران، یان هێزە پرۆکسییەکانی دژی ئامانجە سەربازی و حکوومییەکانی ئیسرائیل بەم نزیکانە دەکرێت.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش داوە، هێرشەکەی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی ئیسرائیلە کە کردییە سەر کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و تێیدا حەوت ئەندامی سوپای پاسداران، لەناویاندا محەمەدڕەزا زاهیدی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە لوبنان و سووریا کوژرا و دەشبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ بلومبێرگ کردووە و نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، دەڵێن، هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکرێت و ئەگەری ئەوە هەیە ئێران بە مووشەکی زیرەک و خاڵئەنگێو شوێنە سەربازی و حکوومییەکانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج، بەڵام بەدووریان زانیوە لە شوێنی مەدەنی بدات.

لەلایەن خۆیەوە، کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کوشکی سپی رایگەیاند، ئێرانیان ئاگادارکردووەتەوە، هێرشی سەر کونسوڵخانەیان لە دیمەشق نەکاتە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close