كوردستانهەواڵ

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌وامی به‌شی مۆڵه‌تی هاتووچۆ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “سەرجەم شوفێران و هاوولاتیان ئاگاداردەکەینەوە، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووه‌وه‌، کە دەکاتە 2020/9/27، دەوامی بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر تاکو کاتژمێر 4ی سەر لەئێوارە دەبێت لەجیاتی کاتژمێر 6ی ئێوارە”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، “ئەم کەمکردنەوەی دەوامە لەبەر گۆڕانی وەرز و کەمبوونەوەی ئەو لۆدەیە، کە پێشتر لەبەشی مۆلەت هەبوو”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close