دوای حەوت كاتژمێر لە داخرانی دەروازەی حاجۆمەران هاتووچۆ بەدەروازەكەدا ئاسایی بوویەوە
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە ئەوانەی بەنیازی گەشتکردن دەیانەوێ لە ڕێگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن لە ئێستادا گەشتەکان بۆ هاوڵاتیانی هەردولا ئاسایی بۆتەوە
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی بەغدا گەشتی هاوڵاتیان لە ڕێگەی دەروازەكانەوە بۆ ئێران ڕاگیرا
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە