
لەمەودوا لەڕێی مۆبایلەکەتەوە دەزانی کەی بەشە خۆراکی مانگاکە دێت و دابەشدەکرێت
باسک نێت
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت ئەپڵکەیشنی بریکارەکەم (وکیلی) کارا دەکەن و چەندین خزمەتگوزاری بۆ بریکارو هاوڵاتیان لە خۆ دەگرێت.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئەپڵکەیشنەکە لە بەشی خۆراکی موتەنەبی کاراکراوەو سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و بەم نزیکانە لە تەواوی عێراق کاری پێدەکرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە رێی ئەپڵکەیشنەکەوە هاوڵاتیان دەزانن کەی بەشە خۆراکەکەیان دەگاتە دەست بریکارەکانیان و دوای وەرگرتنیشی ئاگادارت دەکاتەوە کە بەشە خۆراکی ئەم مانگەت وەرگرتووە.
هاوکات بۆ بریکاریش لەڕێی ئەو ئەپڵکەیشنەوە لە زیادکردن و لابردنی ئەندامانی خێزان و گواستنەوەو هاتن و لابردن ئاگادار دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




