کۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات
باسک نێت
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەشێوەی چوار بازنەیی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە.
دەشڵێت، پەرلەمانی کورستان پێکدێت لە ١٠٠ کورسی، لە هەولێر ٣٤ کورسی و لە سلێمانیش ٣٨ کورسی لە دهۆکیش ٢٥ کورسی و هەڵەبجەش سێ کورسی.
ڕاشیگەیاند، کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی کاندیدەکانی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆکانی لە رۆژی ١٣ـی ئازارەوە کردووەتەوە و تاوەکو رۆژی ٢٨ـی ئازار تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بەردەوام دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە