ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لەبارەی کڕینی زێڕ بە نرخێکی زۆر و بە قەرز و فرۆشتنەوەی بە نرخێکی کەمتر و حازر رایگەیاند، “زۆربەی شێوازەکانی ئەو مامەڵەیە یان لە خودی خۆیاندا حەرامن یان سەردەکێشن بۆ حەرام، لەبەر ئەوەی فرۆشتنی هەر کاڵایەک پێش وەرگرتنی حەرامە.”
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، “زۆر ئاشکرایە ئەم مامەڵانە فێڵێکن بۆ ریبا و سوو خواردن چونکە ئەو کەسەی کاڵاکان دەکڕێ بە قەرز بۆ ئەوەی نییە سود لەو کاڵایانە وەربگرێ بۆ خۆی، بەڵکو تەنها مەبەستی ئەوەیە پارە و سیولەی بێتە سەر.”
باس لەوەشکراوە، “زەمانەتێک و کەفالەتێک لەم مامەڵانەدا نیە و شاهید و نوسینیشی تیادا نیە، ئەوەش سەر دەکێشێ بۆ فەوتانی ماڵی خەڵکانێک و روودانی چەندین کێشە و دووبەرەکی لەناو خەڵکدا.”
هاوکات، ئەنجومەنی باڵای فەتوا داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لەو جۆرە مامەڵانە بپارێزن و پارە حەڵاڵەکانیان تێکەڵ بە حەرام نەکەن.