جیهانڕاپۆرتهەواڵ

چی لەبارەی ئەو بنكە سەربازییە دەزانین كە میوانداری دیداری ترەمپ و پۆتین دەكات؟

چی لەبارەی ئەو بنكە سەربازییە دەزانین كە میوانداری دیداری ترەمپ و پۆتین دەكات؟
باسک نێت
بڕیارە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لوتكەی نێوان دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاو ڤیلادیمیر پۆتینی سەرۆكی روسیا لە بنكەی سەربازی هاوبەشی (ئێلمێندۆرف-ریچاردسۆن) لە شاری ئەنكوریج لە ولایەتی ئالاسكا بەڕێوەبچێت.
جگە لەوەی ماوەی گەشتكردن لە واشنتۆن و مۆسكۆوە بۆ ئەم شوێنە وەكو یەكە، هاوكات سروشتی دورەدەستیی ئەم بنكەیە، وایكردووە لەڕووی ئەمنییەوە بژاردەیەكی سەرەنجڕاكێش بێت.

زانیارییەكان لەبارەی بنكەی ئێلمێندۆرف-ریچاردسۆن

ئەم بنكەیە باڵی سێیەمی هێزی ئاسمانی ئەمریكا لەخۆدەگرێت، كە فڕۆكەی جەنگیی جۆری (F-22 Raptor) بەڕێوەدەبات و؛ بە بنكەی سەرەكی ئۆپراسیۆنەكان لە ئاسیا، جەمسەری باكور، كەناری خۆرئاوا ئەژمار دەكرێت.

بنكەكە زیاتر لە (32 هەزار) كەس لەخۆدەگرێت، كە ئەمەش بەگوێرەی داتاكانی سوپای ئەمریكا رێژەی 10%ی تێكڕای دانیشتوانی (ئەنكوریج)ە.

بنكەكە ژێرخانێكی هەیە كە مەزەندە دەكرێت بەهاكەی بگاتە نزیكەی 15 ملیار دۆلار، لەسەر روبەری 85 هەزار دۆنم زەوی.

بنكەكە نزیكەی 11 میل لە ناوەڕاستی شاری (ئەنكوریج)ەوە دورە.
زۆرێك لە پسپۆڕان وای دەبینن ئەم بنكەكە تاكە شوێنی ئالاسكا بێت كە ئاستی پێویستی ئەمنیی هەبێت بۆ میوانداریكردنی دیداری ترەمپ و پۆتین.

ئەم بنكە چۆن دروستكرا؟

بنكەكە بەشێوەی ئێستای خۆیەوە لە ساڵی 2010دا دروستكرا، لەبەرەنجامی تێكەڵكردنی هەردوو بنكەی (ئێلمێندۆرف)ی ئاسمانی و بنكەی (فۆرد ریچاردسۆن)ی سەربە سوپا.

لەسەردەمی شەڕی سارددا، بنكەی (ئێلمێندۆرف) رۆڵی گرنگی هەبوو لە چاودێریكردنی یەكێتیی سۆڤیەت؛ بەرپرس بووە لە چاودێریكردنی ئەگەری روودانی هەر هێرشێكی ئەتۆمیی یان چالاكی سەربازیی لە زەریای هێنمەوە.
لەبەر ئەمە، بەگوێرەی ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكەی، بنكەكە ناوی لێنراوە “روپۆشی ئاسمانی ئەمریكای باكور”.

كورتەیەكی مێژوویی

دوای ئەوەی ئەمریكا هەرێمەكەی لە روسیا كڕی، ساڵی 1867 هێزەكانی ئەمریكا بەرەو ئالاسكا جوڵەیان كرد.
بەهۆی مەترسییەكانی جەنگی دووەمی جیهانەوە، لە ساڵی 1941دا هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا گەیشتنە ئالاسكاو دواتر رۆڵیان زیاتر بوو.

1951 هێزەكانی سوپا گواستیانەوە بۆ پێگەی نوێی (فۆرت ریشاردسۆن)، لەكاتێكدا هێزە ئاسمانییەكان كۆنترۆڵی بنكە كۆنەكەیان كردو ناوەكەیان كرد بە بنكەی (ئێلمێندۆرف)ی ئاسمانی.

2010 هەردوو بنكەكە تێكەڵ كرا، ئەمە وایكرد ژێرخانی بنكەكە فراوان ببێت، وەكو ئەوەی سایتی بنكە سەربازییەكە خۆی باسی كردووە.

سەردانەكانی پێشوو بۆ بنكەكە
بنكە سەربازییەكە میوانداری لانی كەم چوار سەرۆكی ئەمریكای كردووە، ئەمە جگە لە كەسایەتییە دیارە بیانییەكانی تر.

1971 سەرۆك (ریچارد نیكسۆن)ی میوانداری (هیرۆهیتۆ) ئیمپراتۆری ژاپۆنی كرد، ئەمە دیدارێكی مێژوویی بوو، یەكەمجار بوو ئیمپراتۆری ژاپۆن لەسەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا سەردانی وڵاتێكی بیانی بكات. هەزاران كەس لە یەكێك لە بنكە ئاسمانییەكاندا كۆبوونەوە بۆ بینینی دیمەنەكانی ئەم رووداوە.
1983 سەرۆك رۆناڵد ریگن لەكاتی گەشتەكەیدا بۆ ژاپۆن و كۆریا، لەم بنكەیە لایدا.

سەرۆك باراك ئۆباما لە ساڵی 2015 سەردانی بنكەكەی كرد بەمەبەستی بەشداربوون لە كۆنگرەی (GLACIER) لەبارەی گۆڕانی كەشوهەواوە.
ساڵی 2023، سەرۆك جۆ بایدن لەم بنكەیە مەراسیمی یادی زیندووراگڕتنی هێرشەكانی 11ی سێپتێمبەری بەڕێوەبرد.

سەردانەكانی تر
زۆرینەی ئەو كەسانەی تر كە لە واشنتۆنەوە سەردانیان كردووە لە گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی بوون، كە بۆ بەسەركردنەوەی دۆخی سەربازان لە ئالاسكاو گفتوگۆكردن سەبارەت بە ئەركی بنكەكە سەردانیان كردووە.

خاتوو كاسلین هیكس جێگری وەزیری پێشووی بەرگریی ساڵی 2023 هاتە ئەم بنكەیە، بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پرسی كوالیتی ژیانی سەربازانی ئەمریكا لە ناوچە جەمسەرییەكان.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close