جیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

ئیسرائیل پلانی سەربازی بۆ بەئامانجگرتنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئامادە دەکات

ئیسرائیل پلانی سەربازی بۆ بەئامانجگرتنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئامادە دەکات

باسک نێت

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە کە تەلئەبیب ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنی لێدان لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی لە عێراق خستووەتە بەردەم واشنتن و ئیدارەی ترەمپیش هەنگاوەکە بە گونجاو دەزانێت.

سوپای ئیسرائیل و مۆساد ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە بۆ لێدان لە کۆگاکانی مووشەک و درۆن، ژێرخانی سەربازی و هێڵەکانی پشتیوانی لە عێراق؛ هاوکات لیستێک لە سەرکردە سەربازییەکانیشیان بۆ بەئامانجگرتن ڕادەستی ئەمریکا کردووە کە تا ئێستا وەڵامی کۆتایی لەسەر نەدراوەتەوە.

بەرپرسانی حکوومەتی عێراق لە بەغدا ئاگاداری ئەم هەماهەنگییەی واشنتن و تەلئەبیبن، لە کاتێکدا میدیا ئەمریکییەکان باس لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی نێو خاکی ئێران.

پاش کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، تەلئەبیب و واشنتن بە ئامانجگرتنی توانای مووشەکی و درۆنیی گرووپەکانی هاوپەیمانی ئێران لە ناوچەکە بە پێویست دەزانن بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی هەژموونی سەربازیی تاران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close