
تەیف سامی بۆ وەفدی هەرێم:
باسی موچەی مانگی 12 مەكەن ناردوومانە
باسک نێت
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان لةبةغداد كۆبووەوەو رایگەیاندووە موچەی مانگی یەك دەنێرێن و كێشەی موچە چارەسەر دەكەین دەبێت ئێوە ئیلتیزام بكەن، داهاتی ناوخۆ بنێرن، میزان موراجەعە لەكاتی خۆی بنێرن، بەڵام باسی موچەی مانگی 12 مەكەن چونكە ناردومانەو تەواو.
سەچاروەیەك لە وەفدی هەرێمی كوردستان لە بەغداد راگەیاند: بەهیچ شێوەیەك باسی موچەی مانگی (12)ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەكەن، چونكە ناردومانەو لای خۆتانە بیدەن.
تەیف سامی ئاماژەی بەوەشكردووە: هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدەین و موچەی مانگی یەكی 2025 دەنێرین بەڵام دەبێت ئێوەش ئیلتیزام بكەن بەتایبەت دەبێت لەكاتی خۆی :
داهاتی 50%ی دامەزراوە فیدراڵیەكان بنێرن.
میزان موراجەعە لەكاتی خۆیداو بێكێشە بنێرن.
تەوتینی موچەی موچەخۆران بكەن.
ئەبێ هەموو فەرمانبەرێك (UPN)ی خۆی هەبێت ئەوەی (UPN)ی نەبێت و بایۆمەتری نەبێت موچە وەرناگرێت .
ئەوەی تەمەنی (60) ساڵ بێت یەكسەر خانەنشین دەكرێت.




