كوردستانهەواڵ

وەزارەتی کارەبای هەرێم؛ بەرهەمهێنانی (180) مێگاوات کارەبا زیادکرا

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بڕی(180) مێگاوات کارەبا لە وێستگەی غازی هەولێر زیادکرا و خرایە ناو تۆڕی کارەبای نیشتیمانییەوە.


لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە،بەهۆی چاکسازیکردن لە یەکەکانی وێستگە غازییەکان بڕی 700 مێگاوات کارەبا کەمیکردبوو، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەت بڕی 25 ملیۆن دۆلاریان بۆ پاڵپشتی وەزارەتی کارەبا خەرجکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە،وەزارەتی كارەبا توانیویەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەپێی بەرنامەی بەردانەوەی ئاو لەوەرزی هاوین بڕی 80مێگاوات كارەبا لەهەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیاد بكات، بەمەش 180 مێگاوات كارەبا خرایە ناو تۆڕی كارەیا نیشتمانی یەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close