
ئاژانسی ئێن بی سی ئەمریکی رایگەیاند، دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان شاندی ئیسرائیل و ئەمریكا و میسر و قەتەر لە پاریس كۆتایی هات و ڕێككەوتن كرا بۆ ئاگربەست لە غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان.
ئاژانسی ئێن بی سی لە بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند، دانوستانکارانی ئیسرائیل، ئەمریکا، میسر و قەتەر لە پاریس لەسەر چوارچێوەیەکی تازە بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە ڕێککەوتن.
ئاشکراشیکردووە، ئەمڕۆ ڕەشنووسی رێککەوتنە تازەکە دەخرێتە بەردەم بەرپرسانی بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی.
لە رەشنووسەکەدا هاتووە، ئەو بارمتە ئەمریکی و ئیسرائیلیانەی، کە لای حەماس ماونەتەوە بە قۆناغ ئازاد دەکرێن، لە ئازادکردنی ژن و منداڵەکانیشەوە دەستپێدەکرێت.
لە بارەی قۆناغەکانی راگرتنی شەڕ بە گوێرەی ڕەشنووسەکە ئەوەش هاتووە، بە چەند قۆناغێك شەڕ ڕادەگیرێت و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە زیاد دەکرێت، ئەمە جگە لە ئازادکردنی گیراوانی فەلەستینی.