بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

مەڵبەندی یەکی هەڵەبجە كەڤالی ڕێزی پێ بەخشین

ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ٢٠٢٤/١/٢٩
لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لە بارەگای مەڵبەند، مەڵبەندی یەكی بزووتنەوەی ئیسلامیی كەڤاڵی ڕێزی بەخشی بە (٨) كادر و ئەندامی دڵسۆز و باڵای بزووتنەوەكەمان، لە بری دڵسۆزیی و هاوكاریی بۆ سەرخستن و بەرەوپێشچوونی كار و چالاكییەكانی مەڵبەند و بزووتنەوەی ئیسلامیی.

بە ئامادەبوونی ڕێزدار (م. عومەر محمد) بەرپرسی مەڵبەند و بەشێك لە ئەندامانی مەڵبەند، كەڤالی ڕێز بەخشرا بە هەریەك لە كادران ( ئاری عەبدولەتیف ، حەسەن حەمە ئەمین ، عوسمان جەننەتی ، ئاراس محەممەد ، بەڵێن ئیبراهیم ، زانیار مەلا عابد ، یەحیا كەمال و هاوڕێ بەرزان)
وێڕای سوپاسگوزاریی و قسەكردن لە دۆخی چالاكییەكان و بەرەوپێشچوونی كاری ڕێكخراوەیی و میدیایی لە لایەن بەرپرسی مەڵبەندەوە، لە بەرامبەردا كادران گفتوگۆی دۆخەكەیان كرد و سوپاسی مەڵبەندی یەكی هەڵەبجەیان كرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close