كەش و هەواكوردستان
ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ئەمشەو دەستی پێکردووە بەردەوام دەبێت

باسک نێت
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی راگەیاند، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ئەمشەو دەستی پێکردووە بەردەوام دەبێت و سبەینێش کەش ناجێگیر دەبێت و بارانبارینی ناو بە ناو بەردەوام دەبێت. وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت، “رۆژانی جەژنیش باران دەبارێت”.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی دەڵێت، “دووشەممە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خێرایی با ناجێگیر دەبێت”.
ئەوەشی خستە روو، ناجێگیربوونی کەشوهەوا تەواوی ئەم هەفتەیە دەگرێتەوە و لە رۆژی سێشەممە کەشوهەوا کەمێک جێگیر دەبێت و دواتریش دووبارە باران بارین دەستپێدەکاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە