
نزیکەی 8000 کەس خۆیان کاندیدکردوە بۆ پەرلەمانی عێراق
باسک نێت
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، حەوت هەزار و 900 کەس خۆیان کاندیدکردووەو دەچنە رەکابەری بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ژمارەیان 329 کورسییە.
رونیشیکردەوە، لەئێستادا وردبینی بۆ ناوەکانیان دەکرێت و پاشان کاندیدبونیان بەڕەسمی پەسەنددەکرێت و رادەگەیەندرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




