
واشنتۆن رێگەی بە تیمی راگەیاندنی مەسعود پزشكیان نەدا بچنە نیویۆرك
باسک نێت
واشنتۆن پێدانی ڤیزای بە زۆرینەی تیمی رۆژنامەوانی مەسعود پزشكیان رەتكردووەتەوە، بۆ روماڵی گەشتەكەی بۆ نیویۆرك و ئامادەبونی لە كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە ئەمڕۆ بەرێككەوتووە.
ئاژانسی “فارس” بڵاویكردووەتەوە: واشنتۆن ڤیزای نەداوە بە هیچكام لە كامێرامانە ڤیدیۆیی و فۆتۆگرافەرەكانی نوسینگەی سەرۆكایەتی، تەنها دوو كەس نەبێت رێگەی گەشتكردنیان پێدراوە لە گەڵ سەرۆك كۆماری ئێران، ئەوانیش حەبیب عەباسی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكان و یاریدەدەرەكەیەتی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




