جیهانهەواڵ

ڕووسیا بۆ بەریتانیا: وەڵاممان توند دەبێت

دوای ئەوەی بەریتانیا، دیپلۆماتكارێكی ڕووسیای بەتۆمەتی سیخوڕی كردن لە وڵاتەكەی دەركرد، ڕووسیاش تۆمەتەكان ڕەتدەكاتەوە.
وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، دیپلۆماتكارێكی ڕووسیایان لە وڵاتەكەیان دەركردووە، بەهۆی ئەوەی كاری سیخوڕی كردووە و سیفەتی دیپلۆماتكارییەكەی لێوەرگیراوەتەوە. ئەمەش ڕووسیای نیگەران كردووە.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ”پاساوەكانی حكومەتی بەریتانیا بۆ دەركردنی دیپلۆماتكارەكەمان درۆیە، با لەندەن دڵنیا بێت مۆسكۆ وەڵامی تووندی بۆ ئەو كارە دەبێت”.
دیپلۆماتكارە ڕووسییەكە لە بەریتانیا دەركراوە، جارێكی دیكە بۆی نییە لەو وڵاتە كاری سیاسی بكات و سیفەتی دیپلۆماتكاری لێسەنراوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close