عێراقكوردستانهەواڵ

لەسەر هێنانی ژنی دووەم لە هەرێمی كوردستان دادگایی فیدراڵ بڕیار ئەدات

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی 12/5/2024 جارێكيتر کۆدەبێتەوە, بەگوێرەى خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، لە كۆبونەوەكە لەلایەن سكاڵاكارێك تۆماركراوە لەناوەڕۆکی سکاڵاکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەکات، کە کۆت و بەندەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەمی قورس کردووە و بەگوێرەى هەموارەکە، رێگەنادرێت بەبێ رەزامەندیی دادوەر پیاو ژنی دووەم بهێنێت.
بەمەش ئەم دادگایە بڕیاری كۆتایی دەدات لەسەر هێنانی ژنی دووەم لە هەرێمی كوردستان.
بەبڕوای ئێوە دادگا چ بریارێك بدات باشە؟

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close