
لەگەرمیان دوو حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراو هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان
باسک نێت – گەرمیان
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان کە (٢) حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سنوورەکەمان تۆمارکراوە.
حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کەلار و ئەوەکەی تریان لە قەزای کفری بووە.
بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە رێکارەکانی خۆپارێزیی بەباشیی جێبەجێ بکەن، لەوانە: راگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.
داواش دەکەین لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
هاوکات تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.




