
ئەمڕۆ شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە
باسک نێت
شاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە بەغدا و کەمێکی دیکە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەستپێدەکات.
شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسانەی ناکۆکیان لەسەر هەیە، گەیشتوونەتە بەغدا و یەکەم کۆبوونەوەشیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت،
هاوکات شاندەکە لە وەزیری سامانە سروشتییەکان و ژمارەیەک بەڕێوەبەر لە دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتەکە لە خۆ دەگرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




