ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 40 دۆلار و4 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ هەینی بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 42دۆلار و 12 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 40دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ لەمڕۆدا نرخی نەوت بەشێوەیەكی كەم نرخەكانی دابەزیوە و چەند سەنتێك بەهای خۆی لەدەستداوە.
ماوەی نزیكەی شەش مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close