عێراقكوردستانهەواڵ

دەقی ڕیکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا

دەقی ڕیکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کە لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خوێندرایەوە دەنگی لەسەردرا:

باسک نێت

ئەم ڕێکەوتنە تاکو ٣١/١٢/٢٠٢٥ کاری پێ دەکرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٦ پێویستە ڕێکەوتنێکی نوێ بکرێت.
بەهیوای ئەوەی هەردوولا پابەند بن.

1- حکومەتی هەرێم دەست دەکات بە هەناردەکردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگەکانی هەرێم (220) دوو سەد و سی هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمە جگە لە هەر زیادکردنێک لە داهاتوودا لە ڕێگەی ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ). وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەپێی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دەداتە حکومەتی هەرێم.

2- ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەکرێت بەمەرجێک حکومەتی هەرێم بەڵێن بدات تێچووی بەرهەمهێنان بۆ ئەو بڕە پارەیە بدات. ئەگەر هەرێم پێویستی پێی هەبێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تەرخانی دەکات بۆ بڕی بەرهەمێک کە هاوتایە لەگەڵ پاڵاوتنی ١٥ هەزار بەرمیل. لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم هەڵسەنگاندن بۆ پێویستی ڕاستەقینەی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن بۆ مەبەستی تەرخانکردن، و لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتەکەی پێشکەش دەکات. دووەم: فایلی داهاتی غەیرە نەوت:

1- حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار بۆ هەر مانگێکی ئایار و حوزەیران ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکات.

2- گروپێکی کارکردن لە دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێمایەتی پێکدەهێنرێت بۆ وردبینی و پۆلێنکردنی داهاتی نەوت و دیاریکردنی پشکی حکومەتی فیدراڵی لێی، لەماوەی زۆرترین ماوەی یەک مانگدا.

3- دەستبەجێ وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close