بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقهەواڵ

سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی عێراق و پێشهات و گریمانەکان مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی عێراق و پێشهات و گریمانەکان مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی

سیستەمی حکومڕانی لە عێراق پاش ڕووخانی رژێمی عێراق هەر لە ساڵی 2003 تا ئەمڕۆ بە سیستەمێکی پەککەوتووی سەقەت بەڕێوە دەچێت و هۆکارەکانیشی دەگەرێتەوە بۆدەست تێوەردانی وڵاتانی دراوسێی عێراق هەر ئەمەش وایکردووە عێراق ناسەقامگیر بێت و بە دەیان سیناریۆی جیاوازی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و لۆجستی و سەربازی و بەرچاوترینیان هاندانی ڕۆحی تاییفەگەری لەپێناو بەرپاکردن و سەپاندنی هەژموونی رۆشنبیری خۆیان بەسەر گەلی عێراق ئەنجامەکەشی لەدەستدانی پێگەو سیادەی عێراق و دروستبوونی فەوزای سیاسی و ڕاکێشانی فەوزای کۆمەڵایەتی بەدوای خۆی و دروستبوونی شەڕی تایفەگەری لە نێوان شیعەو سونەی عێراقدا لەسەر بنەمای تۆڵە سەندنەوەی مێژوویی لە ئەهلی سونەی عێراق ئەنجامەکەشی کوشتن و بڕین و زیندانی کردن و تەهجیرکردنی ئەهلی سونە لەخاک و نیشتیمانەکەیان و ڕۆلی سیاسیەکانیان لەو نێوەندەدا قۆستنەوەی ئەو هەلومەرجە فەوزاوییە بۆ دزی و گەندەڵی و قۆرخکاری دەزگاکانی حکومەت بۆ بەرژەوەندی حزبە دەسڵاتدارەکان و بەرپرسەکانیان.

بەم هەڵسوکەوتە سیاسەتی حکومڕانی لە عێراق لەو پەڕی لوتکەی گەندەڵیدا خۆی بینیوەتەوە لەلایەک پێشێلکردنی سیادەی عێراق،لەلایەکی تریش فەوزای سیاسی لەلایەک فەوزای کۆمەڵایەتی لەلایەک قەیرانی ئابوری و کێشە ئابوریەکانی وڵات بەگشتی لەلایەک فەوزای ئیداری و کڕین و فرۆشتنی پلەی عەسکەری و ئیدارییەکان لەولایشەوە شەڕی خوێناوی تاییفەگەرایەتی هەمو ئەمانە وای لە گەلی ڕەسەنی عێراق کرد ئەم واقیعەی پێ قبوڵ نەکرێت و شۆرشی جەماوەری ڕابگەێنێت لە بەغداد وە شارە شیعەنیشینەکانی جنوب ناسرا بە شۆرشی تشرینیەکان داواکاری و دروشمەکانیان (وڵاتمان دەوێ) لەئەنجامی ئەو شۆرشەدا (٥٥٠) کەس بونە قوربانی وە (٢٢٠٠٠) کەسیش برینداربون بەدەست چەکدارانی میلیشیاتە تایفەگەریەکان
بەڵام وادەرکەوت لەم قۆناغەشدا میلیشیا تایفەگەریەکان شۆڕشی تشرینیکان بەلارێدا برد وە شکستیان پێ هێناو خاموشیان کرد بەڵام ئێستا لەم چەند رۆژەدا هاوکێشەکان گۆڕانکاری زۆری بەسەرداهات موقتدا سەدرو سەدریەکان پاش دەسلەکار کێشانیان لە پەرلەمانی عێراق بەهەمان نەفەس و دروشمەکانی تشرینیکان هاتنە مەیدان هەلومەرجی شەقامی ناڕەزایی لەسیستەمی حوکومرانی عێراق قۆستەوە وە جەماوەرێکی زۆری بۆخۆی پەیدا کرد
بە ئیعازی موقتدا سەدر تەواوی ناوچەی خەزراو پەرلەمانی عێراقیان کۆنترۆلکرد ئێستاش بارودۆخی عێراق نادیارەو بەرەو فەوزایەکی یەکجار گەورە ڕودەکات ، ئێستا تەواوی کێشەکان کەوتۆتە نێو مالی شیعە ، حوکمەتیش لەونێوانەدا بێ دەسەڵاتەو ڕۆڵی تەماشاکەر دەبینێت و چاری ناچارە
لێرەدا چەند گریمانێک دەخەینە ڕوو

  • گەربێت و تەوژمی موقتدا سەدر بەو دروشمانە کە بەرزیان کردوەتەوە تەواوی جەماوەری عێراق بەسونەو بەشێکی زۆری شیعە کەوادیارە پێی رازیبن گەر ئەم تەوژمەی موقتدا سەدر سەربکەوێت رەنگە عێراق بەرەو باشتر بۆ چارەسەری کێشەکان بڕوات بەمەرجێ سناریۆی گەورەتری بەدوای خۆیدا نەبێت
  • وە بە گریمانی دووهەم کوتلەی ئیتاری تەنسیقی بە چاودێری مالکی بەر هەڵەستی دروسکات بۆ موقتەدا سەدرو سەدریەکان ئەوا وڵاتی عێراق بەرەو هەلدێری و شەری ناوخۆیی گەورە روودەکات بەتایبەت لەنێو ماڵی شیعە خۆیدا کۆتاییەکەیشی لاوازبونی دەسەڵای شیعه بەگشتی وەلە ئەنجامی هەردوو گریمان بە تاکید سیستەمی حوکمرانی لە عێراق لە پاش مێژویەکی زۆر لە ٢٠٠٣ تا وەکو ٢٠٢٣ سیستەمی حوکومرانی حەتمەن پاش ژانێکی قورس بەرەو گۆڕانکاریە دەڕوات یان لە مەسڵەحەتی جەماورەی گەلی عێراق تەواو دەبێت بەسیستمی حوکم ڕانی مەدەنی یان بە فەوزایەکی کوشتن و بڕین کەس دوا پێشهاتەکەی نازانێت
    مەکتەبی سیاسی بزوتنەووەی ئیسلامی
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close