
بینای تاقیگه‌ی توێژینه‌وه‌ی فرۆشتنی پێداویستیی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای هواوی ته‌كنۆلۆژیا له شاری دونگگدان-ی باكووری چین ئاگری تێبه‌ربوو.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ساوس چاینه مۆرنین پۆست، دوای نیوه‌ڕۆی 25 ئه‌یلوول ئاگر له بیناكه به‌رزبۆته‌وه و تێكڕای بیناكه به كه‌لوپه‌له‌كانی ناو تاقیگه‌كه‌وه، سووتاوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه، كه سێ كارمه‌ندی توێژنه‌وه‌ی كۆمپانیاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌رێوه‌به‌رێتی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوخۆی شاری دونگگدان-ی باكوور، زیاتر له 50 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه و 140 كارمه‌ند به‌شداربوون.
تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز بیناكه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نه‌ماوه كاری تێدا بكرێت.
تاقیگه‌ی توێژینه‌وه‌ی دونگگدان-ی سه‌ر به كۆمپانیای هواوی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه یه‌ده‌گانه كه تاقیكردنه‌وه‌ی تۆڕی G5ی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه ئه‌ویش په‌یوه‌سته به كاره‌كانی كه‌لوپه‌لی تۆڕی كۆمپانیاكه‌وه كه باره‌گای سه‌ره‌كی له شنژه‌ن-ه.
به‌پێی راپۆرته‌كه ئه‌م تاقیگه‌یه به‌شێكه له كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی هواوی.