به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی چوار ریستۆرانتیان داخست.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی هەریەکە لە ریستۆرانتەکانی (ئه‌نغام به‌غداد، سه‌حاب، داڵاس و دارستان) پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن بۆیە بڕیاری داخستنیان دراوە.
قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە جگە لە داخستنی ئەو ریستۆرانتانە خاوەنەکانیشیان ڕووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.
لیژنه‌ی باڵای قایمقامیه‌تی سلێمانی، هه‌مو ئه‌و شوێنانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپەراسیۆنه‌كان كراونه‌ته‌وه و به‌هۆی سه‌رپێچی جارێك داخراون، له‌كاتی دوباره كردنه‌ی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه .
ئەوە لەکاتێکدایە به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپەراسیۆنه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ی به‌مه‌رجی پابه‌ندبون كراونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شوێنه‌كه‌یاندا جێبه‌جی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه داده‌خرێت .