كوردستانهەواڵ

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 320 ملیار دینار وەك موچەی موچەخۆران و فەرمانبەران بۆ هەرێم بنێرێت

شەممە ١٥ی٨ی٢٠٢٠، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ‌هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە دەستوری عێراق بنەمای چارەسەریی هەموو کێشەکانە و هەر ڕێککەوتنێک، دەبێت ڕەچاوی تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشت گەلانی عێراق بکات.
هەروەک هەردوولا ئاماژەیان بە بەرەوپێشچوونی ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد، کە بەرهەمی دانوستانی چەندین مانگی شاندە دانوستانکارەکانی هەردوولا بوو.
مستەفا کازمی و مەسرور بارزانی، لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتنانە و چارەسەریی هەنووکەیی کێشەی موچەخۆرانی هەرێم ڕێککەوتن و بڕیاردرا ، بە پێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە موچەیەک لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم بکرێت.

هەر لەو لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی دانوستانەکان بە ئاراستەی چارەسەریی هەموو کێشەکان کردەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close