كوردستانهەواڵ

14 تانکەر سووتاون، یەک کەس گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندارن

باسک نێت – گەرمیان

ئێوارەى دوێنێ دووشەممە بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێک لە یەکێک لە گۆرەپانەکانی دەروازەی سنووریی پەروێزخان ئاگر كەوتەوە و تێیدا هەشت كەس بوونە قوربانی.

ئیدارەی گەرمیان لەوبارەیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،”بەهۆی ئاگرەکەوە 14 تانکەر سووتاون، یەک کەس گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندارن؛ تەواوی بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close