جیهانعێراقهەواڵ

سودانی عێراقی جێهێشت

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەممەد شیاع سودانی عێراقی جێهێشت و بە سەردانێک بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوت.

باسک نێت

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئابی 2024، محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەردوو کۆماری میسرو تونس بەشێوەیەکی فەرمی دەکات.

نوسینگەکە هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ئەجێندای سەردانەکە رووننەکردووەتەوە.

لە 11ی ئایاری ئەمساڵدا، نەبیل عەمار، وەزیری دەرەوەی تونس بەسەرۆکایەتیی وه‌فدێكى وڵاتەکەی سەردانی بەغدای کرد و بەشداریی لە 17 خولی لیژنەی کاری هاوبەشی عێراق – تونس کرد کە بۆ سێ ڕۆژ کۆبوونەوەکان لە بەغدا بەردەوامبوون و 18 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو حکومەتی عێراق و تونس واژۆ کران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close