
وەزارەتى ئەوقاف ڕایگەیاند، پاسێکى عومرەکارانى کورد توشى ڕووداوى هاتووچۆ بووە بەوهۆیەوە عومرەکارێک گیانی لەدەستداوە.
باسک نێت
وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاسێکى عومرەکارانى کورد لەناو خاکى سعودیە توشى ڕووداوى هاتووچۆ بووە و کەسێک گیانى لەدەستداوە و 13کەسى دیکەش برینداربوون.
تەها سەعید، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، لەو رووداوەدا چەند عومرەکارێک برینداربوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە