تەندروستیجیهانهەواڵ

لە جیهاندا (15) ملیۆن کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە

تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چاکبونەتەوە، (15 ملیۆن و 53 هەزار 449) کەسی تێپەڕاندووە.

بەپێی داتاکان ئێستا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان (22 ملیۆن و 309 هەزار و 785) کەسە، لەو ژمارەیەش (784 هەزار و 380)کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە.


لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین ژمارەی توشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکردووە، بەجۆرێک لەو وڵاتە (5 ملیۆن و 655 هەزار و 974) کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەدوای ئەویش هەریەک لە (بەرازیل، هندستان، روسیا و ئەفەریقای باشور) زۆرترین توشبوویان تۆمارکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close