ئابووریجیهانكوردستانهەواڵ

پێش دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، نرخى نەوتى خاو لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبووەوە

پێش دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، نرخى نەوتى خاو لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبووەوە.

باسک نێت

بەیانى ئەمڕۆ هەینى، لە بازاڕەکانى جیهان نرخى نەوتى خاو بەرزبوونەوەى تۆمارکرد، ئەوەش پێش دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، کە بڕیارە رۆژى شەممە دەستپێبکاتەوە.

بە گوێرەى بۆرسەى عێراقى بەیانى ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى بەسرە، بۆ 69.64 دۆلار بەرزبووەتەوە، هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتى قورسى بەسرەش بە 68.09 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، کە بە رێژەى +1.43 دۆلار بەرزبوونەوەى تۆمارکردووە.

هاوکات نرخى نەوتى خاوى برێنتى بەریتانیش بەرزبوونەوەى تۆمارکردووە و هەر بەرمیلێکى بە 69.54 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، هەرچى نەوتى خاوى رۆژئاواى تەکساسى ئەمریکایە بە 65.22 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، کە رێژەى بەرزبوونەوەى ئەو دوو جۆر نەوتەش +0.12 و +0.26 دۆلار بووە.

رۆژى شەممە، کاتژمێر شەشى بەیانى دەست بە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بازاڕەکانى جیهان دەکرێت، ئەوەش دواى زیاتر لە دوو ساڵ لە راگیرانى، هەفتەى رابردوو بەغداد و هەولێر لەسەر ئەو پرسە رێککەوتن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close