عێراقكوردستانهەواڵ

لەم ناوچەیەی هەرێم کامێراکانی هاتوچۆ و خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار..

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، سبەی لەسەر چوار شەقامی سنووری زاخۆ کامێراکانی هاتوچۆ و خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار و سەرپێچی تۆمار دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ لەناو تونێلی زاخۆ و لە دەستپێکی تونێلەکە تاوەکو کۆتایی، کامێرەکانی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار.

ئەوەش هاتووە، هەر سبەی لەسەر شەقامی سەرەکی ئیبراهیم خەلیل و دێرەبینێ و سحێلا کامێراکانی هاتوچۆ دادەنرێن و کارا دەکرێن و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

لە رۆژی ٢٩ی ئایاری ئەمساڵ، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای دوکان- سلێمانی کەوتە کار، ئەوەش ناڕەزایەتی بەشێکی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە و بەشێکی هاوڵاتییان باس لەوەدەکەن، ئەو کامێرایانە وەک سەرچاوەیەکی داهات بەکاردێت، نەک بۆ خزمەتکردنی کەرتی هاتوچۆ و رێگاوبان.

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ خێرایی دیاریکرا و ماوەی بڕینی نێوان دوو کامێرا دەپێون، بەجۆرێک، گریمان نێوانی دوو کامێرا پێویست بکات بە دوو خولەک ببڕدرێت، ئەوا ئەگەر لەو ماوەیە کەمتر بێت سزای پێبژاردن بۆ ئۆتۆمبێلەکە دەنووسرێت.

پێشتریش هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەکردبوو، تەنها لە حاڵەتی زێدەڕۆیی لە خێرایی سزا تۆماردەکرێت هاوشێوەی کامێرەکانی دیکە کە پێشتر هەبوون و تاکە جیاوازی ئەوەیە پێشتر شۆفێران بە تێپەڕبوونیان لە کامێراکان دەستیان دەکردەوە بە تیژڕۆیی، بەڵام لەو سیستمە ئەگەر لەپشت کامێرەکەش تیژڕۆیی بکرێت ئەوا سزا دەنووسرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close