ڕاگەیهندراوێک لەوەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئاینیەوە
بەناوی خودای گەورەو میھرەبان
مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش لەماوەی ڕابردودا ڕۆڵی گەورەیان ھەبووە لەپڕکردنەوەی بەشێکی میلاکی مزگەوتەکان وخزمەتکردنی نوێژخوێنان ھەروەھا جێبەجێکردنی ئەرکە ئاینی و نیشتمانی و مرۆیبەکان، وێڕای برەودان بە پرەنسیپەکانی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی
وەک ئەرکی سەرشانمان، بڕیارماندا کەمانگانە منحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش ( کەھیچ داھاتی تریان نیە ) لەسەر بوودجەی وەزارەت، تاکۆتایی ساڵی (٢٠٢٤) ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکاری کارگێری و یاسایی بۆیان دەگرینەبەر، بۆئەوەی بەمافەکانیان بگەن
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی
٢۹⁄٨⁄٢٠٢٤
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە