ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

پوتن بۆ نازناوی “كولێرەی گەرمی” لە چەکەکەی کەرکوک ناوە

پوتن بۆ نازناوی “كولێرەی گەرمی” لە چەکەکەی کەرکوک ناوە

باسک نێت
ئەو بەرگری ئاسمانییەی  لەكەركوك فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانەكەی توركیای خستە خوارەوە، سیستمی “بانتسیر”ی روسییە كە لەماوەی رابردوودا بەعێراقی فرۆشتووە.

فلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا لەبارەی سیستمەكەوە دەڵێت: وەك كولێرەی گەرم خواستی زۆری لەسەرە.

سیستمەكە لەسەر ئۆتۆمبێلێكی گەورەی سەربازییە، رادار و موشەك و دۆشكەی لەخۆگرتووە و توانای چارەسەركردنی هەموو ئامانجێكی هەیە لەدرۆن و موشەك و فرۆكە.

سیستمەكە، ئامانجەكان لەدووری 75 كیلۆمەتر دەستنیشان دەكات و دەتوانێت لەدووری 40 كیلۆمەتر ئامانجەكەی بپێكێت.

هەشت سەكۆی موشەكی لەسەرە كە خێراییەكەی لەدەنگ زیاترە لەگەڵ دۆشكەیەكی 30 ملم،

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close