
بەها ئەعرەجی:
لە كۆتا كۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا تەنیا دوو كاندید ماونەتەوە؛ مالیكی و سودانی
باسک نێت
بەها ئەعرەجی، راوێژكاری محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا:
چوارچێوەی هەماهەنگی پەیڕەوی ناوخۆی نییەو عورف پیادە دەكات.
چوارچێوەکە کاتێکی زۆری لەبەردەستدایە بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران.
لە کۆتا کۆبونەوەیدا تەنها دوو كاندید ماونەتەوە كە نوری مالیکی و محمەد شیاع سودانیە.
دوو مانگ كات ماوە تا بۆ یەكلایەكردنەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تا ئەو كاتە گۆڕانكاری زۆر دێتە پێشەوە.
هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە راسپاردنەوەی سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە باشترین سەرۆک وەزیرانی دەزانێت.
ئەمریکییەکان پشتگیری لە کاندیدێکی دیاریكراو ناکەن، بەڵام لەوانەیە رێگری لێبكەن.
كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت بڕیارێکی نیشتمانییەو بە لەبەرچاوگرتنی سەقامگیریی ئێستا، كۆكردنەوەی چەک زۆر پێویستیە.
پرسی چەک سیاسییەو پەیوەندی بە مقاوەمەوە نییەو بڕیار هەیە بۆ ئەوەی عێراق لە چەك داماڵراوبێت.
هێزە سوننەکان لە دوایین کۆبونەوەیاندا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، رێكیش ناكەون و بەدوو كاندید دەچنە دانیشتنی پەرلەمانەوە.




