
پەیامێکی توند لە موقتەدا سەدرەوە
باسک نێت
موقتەدا سەدر، ڕێبەری بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە:
“ئاساییکردنەوە تاوانێکە بەگوێرەی یاسای عێراق سزا دەدرێت؛ هەر کەسێک هاندەر بێت یان داوای بکات، بێبەری نابێت لە سزا.”
لە لایەنە پەیوەندیدارەکان ، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن, لە عێراقدا جێگەیەک بۆ شەرعیەتدان بە ئیسرائیل نییە.
ئەم هەڵوێستەی سەدر دوای ئەوە هات کە کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، لە مەراسیمی جەژنی کریسمسدا لە کەنیسەی سانت جۆزێف لە بەغدا، دەستەواژەی “ئاساییکردن”ی بەکارهێنا.
ساکۆ لەبەردەم محەممەد شەیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتی: “باس لە ئاساییکردنەوە دەکرێت، هیوادارم حکوومەتی نوێ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات. عێراق خاکی پێغەمبەرانە و تەلمود لە بابل نووسراوە، بۆیە دەبێت جیهان بێتە عێراق نەک شوێنێکی دیکە.”




