عێراقكوردستانهەواڵ

زانیاری نۆێ لەسەر مووچە

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات كە دابەزینی نرخی نەوت لەجیهاندا كاریگەری لەسەر دابینكردنی موچەی فەرمانبەران نابێت.

باسک نێت

مەزهەر محەمەد ساڵح، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكدا بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە ، “ئەو قسانەی كە لەبارەی قەیرانی نەختینەی دارایی و دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران و چەند پرسێكی دیكەوە دەكرێن، دەنگۆ و شێواندنی سیاسیین و راست نین.”

ئاماژەی بەوەشداوە “یەكەم جار نییە عێراق ڕوبەڕوی كێشەی دابەزینی نرخی نەوت دەبێتەوە، ئەمە كاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نابێت.”

باسی لەوەش كرد، فەرمانبەران كە ژمارەیان دەگاتە 4.5 ملیۆن فەرمانبەر، دڵنیا دەكەینەوە كە موچەكانیان بەتەواوەتی گەرەنتی كراوەو لەكاتی خۆیدا دەدرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەشێك لە شارەزایانی ئابوریی عێراقی لەماوەی چەند رۆژی رابردودا هۆشدارییان دا كە ئەگەری هەیە دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا ببێتە هۆی دواكەوتن یاخود كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close