
عەلی زەیدی: ئامادەم لێکەوتەکانی پڕۆژە چاکسازییەكەم هەڵبگرم
باسک نێت
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ گۆڤاری زە ئەتڵەنتیک:
پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا دەبێت لە سەربازییەوە بگۆڕێت بۆ هاوبەشی ئابوری.
ئەوە ئابوورییە کە پەیوەندی نێوان گەلان دروست دەکات نەک ئامادەیی سەربازی.
ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرشی سەربازی نەكاتە سەر ئێران؛ چونکە دانوستان گرنگترە
عێراق دەبێت خاڵی کۆبوونەوە بێت، نەک گۆڕەپانی دوژمنایەتی، لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا.
ئێمە هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و رادەستکردنی بە دەوڵەت.
رەتیدەکەمەوە عێراق ببێتە دەوڵەتێکی شکستخواردوو، حکومەتەکەم پابەندە بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت.
گەشەسەندنی ئابوری و رەخساندنی هەلی کار رێگای راستەقینەی سەقامگیرییە، چونکە هاوڵاتییەکی خاوەن ئایندە پەنا بۆ شەڕ و تایفەگەری نابات.
گفتوگۆی دامەزراندنی هاوبەشییەکی وەبەرهێنانی 30 ساڵەم لە نێوان عێراق و ئەمریکادا کرد، کە لەسەر بنەمای وەبەرهێنان و تەکنەلۆجیا بێت نەک ئامادەیی سەربازی.
شەڕی ئەم دواییەو داخستنی گەرووی هورمز زیانێکی بەرچاوی بە ئابوری عێراق گەیاند.
داوا لە وەبەرهێنەران دەکەم عێراق بە دەرفەتێکی ئومێدبەخشی وەبەرهێنان ببینن.
ئامادەم لێکەوتەکانی پڕۆژە چاکسازییەكە هەڵبگرم.




