
میدیاكانی عێراق:
لە گەراجی ماڵێكی خزمی عەدنان جومەیلی لە تكریت دەستگیراوە بەسەر 60 كلیۆ زێڕدا
باسک نێت
هێزێکی دەستەی دەستپاکی دەستیان بەسەر نزیکەی 60 کیلۆگرام زێڕدا گرتووە کە لە ژێر زەوی گەراجی ماڵێكی خزمی عەدنان جومەیلی لە تکریت شاردرابووەوە.
میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ بڵاویانكردەوە، لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە فراوانەی كە هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە ماوەی دووە رۆژی رابردوودا لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستیانپێكردووەو، تیایدا چەندین بەرپرسی دەزگا حكومییەكان و فەرمانبەر لە پارێزگاكە دەستگیركراون، هێزێک لە دەستەی دەستپاکی لە پارێزگاكە دەستیان بەسەر نزیکەی 60 کیلۆگرام زێڕدا گرتووە، كە لە ژێر زەوی گەراجی خانووی خزمێكی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزیری نەوت لە گەڕەکی “القضاء” لە تکریت دەستی بەسەرداگیراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




